ئه‌كته‌رێكی دراما توركییه‌كان، به‌ناوی "موراد باشئۆغلو"، په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچی براكه‌ی دروستدەکات و چەند وێنەیەکیان بڵاودەکرێتەوە.
موراد باشئۆغلو سەرەتا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، بەڵام دواتر پشکنین بۆ وێنەکان کراو دەرکەوت ئەو ئەکتەرە لەگەڵ کچی براکەی لە پەیوەندی سۆزداریدایە.
ئەم رووداوە بۆتە پرسی میدیا تورکیەکان و هەندێک لەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەندێک وێنەو ڤیدیۆی هەردووکیان لەباوەشی یەکدا بڵاوکردۆتەوە.
به گوێره‌ی داواكاری گشتی له توركیا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به "په‌یوه‌ندی مه‌حره‌م" داده‌نرێت و لێکۆڵینەوە لەو کێشەیە دەستی پێکردووەو دەزگا دادوەرەیەکانی توکیا باس لەوە دەکەن ئەو کێشەیە کاریگەری لەسەر دابونەرێتی وڵات جێدەهێڵێت.
وێنه‌كانی ئه‌و دوو عاشقە، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2017 بڵاوكرانه‌وه، كه له‌ناو یه‌ختێكن و له یه‌كێك له ده‌ریاكانی توركیا، پشووی هاوینه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌كته‌ره‌كه و ئه‌و كچه، به ته‌نیا له یه‌خته‌كه سه‌ركه‌وتوونه و تا له كه‌ناره‌كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وهو ٤٠ خوولەک ماونەتەوە، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه خۆیان له زوومی كامێرای رۆژنامه‌وانه‌كان بپارێزن.
وه‌ك میدیاكانی توركیا باسی ده‌كه‌ن، وێنه‌گره رۆژنامه‌وانییه‌كان، به كامێراكانییان چه‌ندین گرته و وێنه‌ی گوماناوییان گرتووه، كه جگه له نیشاندانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دوو كه‌س، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵناگرێت.
وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن موراده‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌و ئه‌كته‌ره كرد له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی، راشیگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌سته بۆ تۆمه‌تباركردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ش، وێنه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ بورجوی كچی برای.
له‌گه‌ڵ ئاراسته‌كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه به به‌رده‌وامی، بورج‌و دانی به‌وه‌داناوه، كه موراد، "ماچی لێوی كردووه"، به‌ڵام گوتوویه‌تی وه‌ك مام ماچی كردووه نه‌ك زیاتر.
ناوەندە دادوەرەیەکان باس لەوە دەکەن کە رەنگە ئەو ئەکتەرە یەک ساڵ زیندانی بکرێت.