عەبادی كاتی ناردنی موچەی ڕاگەیاند

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ڕاگەیاندنی كردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی هەردوو فرۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی، وادەی ناردنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەیەی كراوەدا لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی هەرێم و بەغدا و ئەفسەرانی پلە باڵای عێراق دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد "لەماوەی هەفتەیەكدا سەرجەم ڕێكارەكان تەواو دەكرێت".

وتیشی "ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەهاوڵاتیانی كوردو هەمان ماف و ئەرك و ڕێزی هاوڵاتیانی ناوچەكانی خوراووی عیراقیان هەیە".

لەبارەی موچەی فەرمانبەرانیشەوە، ئاشكرایكرد: بەر لەنەورۆز موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرین و دەست بەدابەشكردنیشی دەكرێت، بەلام پێویستە بگاتە دەست فەرمانبەرانی ڕاستەقینە و لەو چوارچێوەیەشدا پرۆسەی وردبینی بەردەوام دەبێت.

وتیشی "جگە لە كردنەوەی فڕۆكەخانە ناردنی موچە دەكەینە جەژنانەی جەژنی ئاشتی و پێكەوەژیان".




PM:02:26:13/03/2018