لە بۆردومانی نەخۆشخانەی عفریندا ٩ هاولآتی گیانیان لەدەستداوە

کامێک پێش ئێستا نەخۆشخانەی ئافرین لەناو شاری عفرین لەلایەن فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە بۆردومان کراو نۆ هاولآتی گیانی لەدەستداوە.

میدیاکانی نزیک یەپەگە بلآویان کردەوە کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی نەخۆشخانەی سەرەکی شاری عفرینیان کردووەو ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٩ هاولآتی مەدەنی کوژراون.

ئەو بۆردومانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ مەولود چاویش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لە رووسیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە سووپای تورکیا دەست لەخەڵکی مەدەنی دەپارێزێت و نابێتە مایەی ئازاردانیان.




PM:11:10:16/03/2018