پارەی هاندان دابەشدەکرێت

وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم دابەشکردنی پارەی ھاندانی پزیشک و کارمەندان ڕادەگەیەنێت و وادەکەشی ئاشکرادەکات.

د.ڕێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، "بەیانی ئەمڕۆ 20ی ئازاری 2018 پەیوەندیم بەوەزیری داراییەوە كردوە، بەسوپاسەوە بڕیاری سەرفكردنی مانگێكی دیكەی هاندان درا".

ئاشكراشیكردوە، "ڕاستەوخۆ دوای پشوەكان واتە لەدوای 25ی ئازاری 2018، هەردوو سەرۆكی حکومەت و جێگری سەرۆكی حكومەتیش، جەختیان لەسەر پێداچونەوەی پاشەكەوت كردەوە بەزوترینكات".



PM:01:02:20/03/2018