وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەکات و رایگەیاند "ئەم کارە خزمەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا ناکات".
ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌توندی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئیدانه كردووه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتی شه‌هید بوون.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەوڵى ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەسەر خاکی عێراق لە لایەن وڵاتانى دراوسێوە ڕەتدەکەنەوە و ڕایگەیاندووە "به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی سوپای توركیا بۆسه‌ر خاكی عیراق و به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، خزمه‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ناكات".
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندەکانی دۆڵی باڵەیانی سەربە قەزای چۆمان چوار هاوڵاتی شەهیدبوون کە بە مەبەستی پشوو وەرگرتن رۆشتبوونە ناوچەکە.