پارێزگای سلێمانی وەڵامی بڕیارەکەی تورکیا دەداتەوە دەڵێت "سلێمانی پاڵپشتی تیرۆر ناكات، به‌ڵكو له‌پارێزگای سلێمانییه‌وه تیرۆر تێكشكێنرا".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە رێگا نەدان بە گەشتە ئاسمانییەکانی لە تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، وتی " به‌پێی دوا راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق و هه‌رێم، پارێزگای سلێمانی پارێزراوترین و ئارامترین ناوچه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا".
پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت، چونكه ئه‌و بڕیاره توركیا به‌رامبه‌ر به پارێزگای سلێمانی په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری عیراقه‌وه هه‌یه نه‌ك هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سلێمانی پشتیوانی له تیرۆر ده‌كات دژی توركیا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به پاڵپشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ داگیركردنی عه‌فرین، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتی:"له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه تا كه‌ركوك، شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی داعش كرا و لێره‌وه داعش تێكشكێنرا، به‌جۆرێك تیرۆر له‌م ناوچانه‌دا سه‌ریهه‌ڵداو هه‌ر له‌م ناوچانه‌شدا له‌گۆڕنرا".
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه 23ی 3ی 2018، گه‌شتی ئاسمانیی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ناگرێته‌وه، چونكه ئه‌و پارێزگایه پشتیوانی تیرۆر دژی توركیا ده‌كات.