بەوێنە .. بەرپرسێکی باڵای کورد تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٨ ی ئازار، سیاسی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستان حوسێن مەدەنی لە ردواوێکی هاتوچۆدا لە شاری کۆیە خۆی و هاوسەرەکەی بە سەختی برینداربوون.

بەپێ هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، ناوبراو خۆی هاوسەرەکی باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدان لە نەخۆشخانەی کۆیە.
 
حوسێن مەدەنی لەساڵی 1938 لە مھاباد لەدایكبووە، لەساڵی 1963 بەشداری لە شۆڕشی باشووری كوردستان كردووه‌. پاشان بۆتە دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چالاكی كردووە.

حوسێن مەدەنی ماستەری لە جوگرافیا ھەیە، شارەزاییەكی زۆری لە جیۆپۆلیتیكی كوردستان و ناوچەكه‌ بەگشتی ھەیە، چەندین كتێبی لەسەر جیۆپۆلیتیكی كوردستان نووسیوە، گرنگترینیان "كوردستان و ستراتیژی دەوڵەتان"ـە كە لە دوو به‌رگدا بڵاوكراوەتەوە.



PM:04:59:28/03/2018