سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌رۆژی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم 78 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 48 رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه‌و، بەشێوەیەکی نامەدەنیانە پەلاماری رۆژنامەنووسان دەدەن و هەندێکیان خەڵاتانی خوێن کردووە".
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان ئەمڕۆ(پێنجشەممە) لەبەیاننامەیەكدا، هاتووە”له‌چوار رۆژی رابردودا هێزه ئه‌منییە‌كان به‌به‌رگی رەسمی و به‌رگی مه‌ده‌نیه‌وه هێرشێكی فراوانیان كردۆته سه‌ر خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌ی خه‌ڵك و رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیایان كردوه‌ته ئامانج.”
دەشڵێت”به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ كردیان، رێگری له‌گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان كردۆَته سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی كامێرا‌و مۆبایلیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و روماڵی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.”
میترۆ ئەوەش دەخاتەڕو”هێزه‌ئه‌منیه‌كان به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌شێوه‌یه‌كی نامه‌ده‌نیانه په‌لاماری میدیاكارانیانداو هه‌ندێكیانی خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و به‌شێكیانیشی ده‌ستگیركرد، په‌یامنێرانی كه‌ناڵی كوردسات نیوز له ئاكرێ و سایتی دوارۆژ له هه‌ولێر به نمونه، هه‌روه‌ها ده‌ستیگرت به‌سه‌ر زۆرێك له كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانی و كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران.”
هەروەها دەشڵێت”هێزه ئه‌منیه‌كان به‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و شوێنانه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی تێداده‌كرێت بڵاوبونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش ناوه‌ندی شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، هه‌مو شار‌و و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌و دو پارێزگایه، ئازاری خۆپیشانده‌رانیانداوه‌و ده‌ستگیریانده‌كه‌ن، له‌ناو ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌شدا ده‌ستیان له روۆژنامه‌نوسان نه‌پاراستوه.”
سه‌نته‌ری میترۆ بۆداكۆكی له رۆژنامه‌نوسان به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه دەكات و رایده‌گه‌یەنێت”ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریانه‌ی له رۆژانی رابردودا كراوه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران هێنده‌یتر پاشه‌كشه‌ی به‌ئازادی رۆژنامه‌نوسی و ئازادی خۆپیشاندان كرد.”
جەختیش دەكاتەوە كە له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كانی له‌رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كارده‌كات، هه‌مو ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامدراون بێ سزا تێپه‌ڕ نه‌بێت و تاوانباران له‌سزا ده‌ربازیان نه‌بێت.
دەشڵێت”ئه‌و هێزانه‌ی له ژێرناوی ” ئاژاوه گێڕ” مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران ده‌كرد، میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئازادی رۆژنامه‌نوسی یه‌كێكه له كۆڵه‌كه‌كانی سیسته‌می دیموكراتی "نه‌ك ئاژاوه‌گێڕی”.
میترۆ له كاتێكدا ئاماری پێشێلكارییه‌كانی رۆژانی رابردو رادەگەیەنێت سوربونی خۆیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وام بون له خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ فراونكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی و ئازادی راده‌بڕین و ئازادی خۆپیشاندان رادەگەیەنێت.
میترۆ داوایش له رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی میدیا ده‌كات رۆحی هاوپشتی زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر جیاوازییه‌كانیان و هه‌مومان پێكه‌وه كار بۆ مافی رۆژنامه‌نوسان بكه‌ین، ئازاری هاوكاره‌كانمان به ئازاری خۆمان بزانین.
بەپێی ئامارەكانی میترۆ ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له ماوه‌ی چوار رۆژی سه‌ره‌تای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له سه‌نته‌ری میترۆ تۆمار كراون: ( 78 ) پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به ( 48 ) رۆَژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه، كه برتین له:
ده‌ستگیر كردن به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر: 9
ده‌ستگیر كردن به‌بڕیاری دادوه‌ر: 1
رێگری: 38
هێرش و لێدان: 10
زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسی: 12
داخستنی كه‌ناڵ: 1
سوكایه‌تی: 7
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان رێگه نادرێت په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له قه‌زای ئامێدی روماڵ بكات.
25ی ئازار كه‌ناڵی ناوخۆی (خاكبیر) نزیك له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له قه‌زای زاخۆ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه داده‌خرێت.
25ی ئازار، (وریا حه‌مه كه‌ریم) په‌یامنێر و به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئێن ئاڕتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.
25 ئازار، رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ (به‌شدار عوسمان) له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
25ی ئازار، له‌شاری سلێمانی له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوكایه‌تی به په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده (یادگار حاجی و خه‌بات حامد) ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن روماڵ بكه‌ن.
25ی ئازار، له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌فیشه‌كی پلاستیكی و به‌ده‌مانچه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پامنێران (رێناس علی و هێرش قادر، وێنه‌گران محمه‌د ئیدریس و ئامانج سامی) له‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، به‌و هۆیه‌وه سیانیان بیرندرابوون.
25ی ئازار، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24 (په‌یامنێر دالیا كه‌مال و وێنه‌گر به‌رهه‌م جه‌مال) ده‌كرێت.
25ی ئازار، له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سوكایه‌تی به (بێستون محمه‌د) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده ده‌كرێت.
26 ئازار، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو، (سیامه‌ند كه‌ریم) ده‌كرێت.
26ی ئازار، له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده له قه‌زای سۆران، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له (ئیبراهیم ئیسماعیل) په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات.
26ی ئازار، له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مینه‌وه رێگری له (په‌یامنێر مازن شه‌نگال و وێنه‌گری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن مه‌سعود هادی) ده‌كرێت و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لو په‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیاندا ده‌گیرێت.
26ی ئازار، له پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مینه‌وه رێگری له‌هه‌ردوو په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (هه‌ژار ئه‌نوه‌ر، ساڵح هه‌ركی) ده‌كرێت.
26ی ئازار، له پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له (بڕیار محمه‌د) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیو ده‌كرێت.
26ی ئازار له قه‌زای زاخۆ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌مینه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ (حه‌سه‌ن حسێن) لێیده‌ده‌ن.
26ی ئازار، له‌به‌رده‌م دادگای سلێمانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگری په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو (جه‌مال ئه‌حمه‌د جه‌میل و وێنه‌گر ئالان محمه‌د) له هه‌مان رۆژ بۆجاری دووهه‌م له‌په‌خشی راسته‌وخۆدا خۆپیشانده‌ران هێرش ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر هه‌ردووكیان.
26ی ئازار، (یاسر عه‌بدولره‌حمان) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له‌شاری دهۆك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر ده‌كرێت.
26ی ئازار، (ئاراس عه‌زیزی په‌یامنێر و موته‌لیب خۆشه‌وی وێنه‌گر) له كه‌ناڵی په‌یام له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر ده‌كرێن.
26ی ئازار، (سیروان زێباری) میدیاكار له كه‌ناڵی سپێده له قه‌زای ئاكرێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
26ی ئازار، به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی مامۆستایانی ناڕازی له پاركی كانیاو له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، كارزان كه‌ریم)كرا و سوكایه‌تیان پێكردن.
26ی ئازار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (وه‌لید سه‌لیم، یوسن عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
27ی ئازار، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر له‌شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته سه‌ر دووتیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (هێرش قادر، ئامانج سامی، رێناس علی، كارزان كه‌ریم) رێگریان لێده‌كرێت روماڵ بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌لو په‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیان و كه‌لو په‌له تایبه‌تیه‌كانی هه‌ردوو تیمه‌كه ده‌گیرێت و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌ست به‌سه‌ره.
27ی ئازار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (وه‌لید سه‌لیم، یوسن عه‌بدوڵڵا) ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
27ی ئازار، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری هه‌ولێره‌وه رێگری له رۆژنامه‌نووس (ئالان ساحیبقڕان) ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكات.
27ی ئازار، (ئاكار فارس) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له‌شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت .
27ی ئازار، له شاری هه‌ولێر كه‌سێك به‌به‌رگری مه‌ده‌نیه‌وه په‌لاماری ژنه رۆژنامه‌نووس (نیاز عه‌بدوڵڵا) ده‌دات و هێرش ده‌كاته سه‌ری و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگری ده‌كرێت ئازاری پێبگات.
27ی ئازار، هێزه ئه‌منیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر رێگری له (هانا چۆمانی) په‌یامنێری سایتی دواڕۆژ ده‌كه‌ن روماڵ بكا‌و په‌لاماری ده‌ده‌ن، بۆ رۆژی 28ی مانگ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ جاری دووهه‌م په‌لامار ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت.
27ی ئازار، قه‌زای ئاكرێ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك به‌به‌رگی سه‌ربازییه‌وه (دڵبرین شێروانی) په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستا نیوز په‌لامار ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و دواتر هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
28ی ئازار، (عمار ره‌جه‌ب) وێنه‌گری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له شاری دهۆك، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت.