بەوێنە.. دوو هونەرمەندی لاوی کورد تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن

هەردوو هونەرمەندی لاوی کورد، ئارام سەردار و ئارش عوسمان تووشی رووداوی هاوتوچۆی دەبن و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانە.

شەهرام سەردار برای ئارام سەردار لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەردوو هونەرمەند تووشی رووداوی هاتوچۆبن و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

ئێستا تەندروستی هەردوو هونەرمەند باشەو جێگیرە.

هەردوو هونەرمەند سەرقاڵی گۆرانییەکی نوێن بەناوی " لە کوێی ئێستا "ن کە دەق و میلۆدی هونەرمەند ئارش عوسمان و، میکس و مایستەرینگ، ئارام سەردارە.

هەردوو هونەرمەند دانێشتووی سلێمانین، ئارش ساڵی ١٩٩١ لەدایکبووەو لە سالێ ٢٠١٠ ەوە کاری هونەری دەکات، ئارام سەرداریش ستۆدیۆ " ڤینۆ پرۆدێکشنە" و چەندان کاری هونەری بۆ گۆرانیبژان کردووە، ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانی" لەکوێی ئێستا" یە.



PM:08:22:01/04/2018