ڕانیە...بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئاگادار دەکرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی‌ رانیه‌ سەرجەم به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كانی‌ سنوره‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ی له‌ هۆڵی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ ئاماده‌بن.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌ ڕایگەیاندووە "سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەرەتییەکانە لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوار شەممە 4/4/2018 کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ لەهۆڵی پەروەردەی ڕانیە ئامادەبن بەمەبەستی کۆبونەوە لەسەر ڕەوشی خوێندن".

ده‌شڵێت "هاوکات بەڕێوەبەری باخچەکانی منداڵان لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی کاتژمێر 9 لەهۆڵی یەکەی سەر پەشتیاری ئامادەبن بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە"



PM:11:32:03/04/2018