سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی، رایگه‌یاند، پێویسته توركیا عه‌فرین راده‌ستی سوپای سووریا بكاته‌وه.
له میانه‌ی وته‌یه‌كدا، كه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكی رووسیا و توركیا و ئێران پێشكه‌شیكرد، حه‌سه‌ن رووحانی وتی: "رووداوه‌كانی عه‌فرین سوودبه‌خش نابن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی رێز له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی سووریا بگیرێت. پێویسته سوپای سووریا كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه بكاته‌وه".
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "هێزه بیانییه‌كان هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریا ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی ره‌تكراوه‌یه و قبوڵ ناكرێت، بوون و مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سووریا، به بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سووریا یاسایانه نییه و پێویسته كۆتایی پێ بهێنرێت".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: "ئه‌و قه‌یرانه له رێی سه‌ربازیی و سه‌پاندنی چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، چاره‌سه‌ر ناكرێت".
هه‌روه‌ها وتی: "ته‌نیا خه‌ڵكی سووریا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه‌وه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات".
سوپای توركیا، رۆژی شه‌ممه 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشی بۆ سه‌ر