مامۆستایانی ناڕازی پەروەردەی ڕانیە و پەروەردەی پشدەر بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن لەبایکۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە "ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە لەکۆبوونەوەی بەڕێوەرەکاندا ئەوە باکراوە کە لەسەروی خۆیانەوە پێیان وتراوە دەبێ دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە و مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام هەندێ بەڕێوبەر وتویانە بایکۆت خۆرسکانەیە و دەبێ مامۆستایان بۆخۆیان بڕیار بدەن".
هاوکات مامۆستایانی ناڕازی پشدەر بڕیاریانداوە لەسەر بایکۆت بەردەوام بن تا وەرگرتنی موچەی بێ پاشەکەوت دوای ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایان و خوێندکاران لەپشدەر لەخۆپیشاندانێکدا بەردەوامی بایکۆتیان ڕاگەیاند.
مامۆستایانی ناڕازی سنوری پەروەدەی ڕانیەش لەئاگاداریەکدا بڵاویان کردۆتەوە بەیانی بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکان خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجامدەن و هەر لەوێ لەبەیاننامەیەکدا سوربوونی خۆیان لەسەر بایکۆت ڕادەگەیەنن .
ئەمیر حەسەن