وته‌بێژی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یامێك ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و داوایان لێده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك.
كه‌ریم نوری، وته‌بێژی ده‌سته‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "داعش ده‌ستیكردوه به‌له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منیه‌كان و له‌چه‌ند شوێنێكیش بازگه‌ی داناوه".
سه‌باره‌ت به‌بونی كێشه له‌نێوان حه‌شدو پێشمه‌رگه به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه، كه‌ریم نوری وتی "هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا نییه، ڕێگریشمان له‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نه‌كردوه، به‌ڵام نابێت ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ناویان ده‌برێت ئاڵای كوردستانیان تێدا هه‌ڵبكرێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ڕێز لێگیراوه، ئێمه ڕێز له‌كورد ده‌گرین، هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵاش له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم مانای ئه‌وه‌نییه ڕێزی لێنه‌گیرابێت، به‌ڵام نابێت دوژمنداری له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق هه‌بێت".
هه‌روه‌ك له‌باره‌ی بونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هیچ ده‌وڵه‌تێك بیانوو بێنێته‌وه بۆ داگیركردنی هیچ به‌شێكی عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگه به‌هیچ هێزێكیش ناده‌ین له‌خاكمانه‌وه دژایه‌تی توركیا بكات".
له‌په‌یامێكیشدا بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك داوای لێ‌كردن، به‌پلانه ئه‌منیه‌كاندا بچنه‌وه، "كه‌ركوك ده‌سكه گوڵێكه نه‌ك به‌رمیله باروت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێویسته ڕێز له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بگیرێت".
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی په‌یامێكی ئاراسته‌ی پارتی كرد‌و داوای لێ‌كردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌شی وت "ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن، چونكه پێمانوایه وه‌كو چۆن بونی یه‌كێتیی قورسایی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌كه‌ركوك، به‌هه‌مانشێوه بونی پارتیش له‌كه‌ركوك گرنگه".
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ كه‌ركوك، كه‌ریم نوری هێمای به‌وه‌كرد، "ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان نییه سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".