لە سلێمانی‌و هەڵەبجە دەرگای قوتابخانەکان کرایەوە
لەگەرمیان سێ شەممە دەوامە

بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی نیسان زۆربەی قوتابخانەکانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە کراونەتەوە، بەلآم دەرگای قوتابخانەکان لە گەرمیان سێ شەممە دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بە سیستەمی نوێی پاشەکەوتی مووچە، مووچەی مووچەخۆرانی مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی دران، ئەمڕۆ زۆربەی قوتابخانەکانی ناوچەی سەوزو شین بەرووی خویندکاراندا کرانەوە، هەرچەندە مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری سلێمانی و گەرمیان بڕیاریان داوە ئەمڕۆ خۆپیشاندان بکەن.

کردنەوەی قوتابخانەکانی ناوچەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین دوای نزیکەی سێ مانگ خۆپیشاندان و مانگرتن دێت کە مامۆستایان لە پێناو هەڵگرتن سیستەمی پاشکەوتی مووچەدا ئەنجامیان دەدا.

رۆژی ٢٨ ی ئازار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و رێباز حەملان وەزیری دارایی ھەرێم، گۆڕانكاریان لە سیستمی پاشەكەوتی مووچە راگەیاند.
 

AM:09:37:08/04/2018