موقتەدا هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە ناکۆکەکان ئاشکرا کرد

سەرۆكی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر بە فەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان راگەیاندو ئە وپرسە رەتدەکاتەوە.
 
لەسەر هەڵوێستی لەمەڕ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، نوسینگەی سەدر لێدوانێكی موقتەدا سەدری بڵاوكردۆتەوە کە دەڵێت" ئەوەی پیویستە دۆسیەی ئەمنی لەدەستدابێت لەو ناوچانە تەنها سوپای عێراقی قارەمانە بە تەنها".


سەرد ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەوە تەنها ناوچە ناكۆكەكان ناگرێتەوە بەڵكو بۆ هەموو بستێك خاكی عێراق دەگرێتەوە کە سووپای عێراق دەستی بەسەردا بڕوات.

ماوەیەکە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی و میدیاکانیان باسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان دەکەن، تا ئێستا هێزە عێراقییەکان رەتیدەکەنەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:42:08/04/2018