گەریلا ژمارەیەک سەربازی تورکی کوشت

هێزەكانی گەریلا چالاكیەکیان لە هەرێمی برادۆست ئەنجامدا و بەهۆیەوە چوار سەربازی تورك كوژران و پێنج سەربازی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردوەتەوە، ئەمڕۆ، هێزەكانی گەریلا لە گردی لەلیكان-ی هەرێمی برادۆست-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، چالاكیەكی تەقینەوەیان ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، كە لەناوچەكە دەستكەوتووە لە چالاكی گەریلادا چوار  سەربازی توركیا كوژران و پێنج سەربازی دیكەش برینداربوون.



ئه‌م بابه‌ته ‌2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:16:11/04/2018