هەولێر...تەقە لە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان کرا

ئێوارەی ئەمڕۆ حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر تەقەی لێکرا.

خەليل نادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەلایەن ماتۆسکیلێکەوە دەستڕێژی گووللـە لە حسێن یەزدان پەنا کراوە و وتیشی، "ناوبراو لە تەقەکردنە ڕزگاری بووە و هیچ کەسێکی تریش بەرنەکەوتووە".

هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان ڕووداوەکەی بە تیرۆرستی ناوبرد و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانی بەو هەوڵە تۆمەتبارکرد.

لە ماوەی ڕابردوو چەند بەرپرس و ئەندامێکی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراونەتە ئامانج.



PM:07:32:12/04/2018