بەوێنە.. بزانە ئەڤین دەستی خستۆتە ناو دەستی کێوە ؟

خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کوردستان ئەڤین ئاسۆ دەستی خستۆتە نێو دەستی سەگە سپیەکەیەو یاری لەگەڵ دەکات.

ئەڤین کە ناوبەناو لەگەڵ سەگە سپی یەکەیدا دەردەکەوێت، لەنوێترین دەرکەوتنیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ سەگەکەی دەردەکەوێت، جارێکی تر وەک هەموو دەرکەوتنەکانی تری لەگەڵ سەگەکەیدا، فانەکانی دەبن بە دووبەشەوە، هەندێکیان باسی جوانی ئەڤین و سەگەکەی دەکەن، هەندێکیشیان باسی ئەوە دەکەن کە سەگ بەپێی کەلتووری ئیسلامی " پەسەند نییە".

ئەم وێنەیەی ئەڤین کە تا ئێستا نهێنیەکەی نەزانراوە یەکێکە لەوێنەکانی ئەم میدیاکارە ناسراوە کە ژمارەیەکی زۆر لەفانەکانی " لایکیان " کردووە، یان کۆمێنتیان لەسەر نووسیووە.

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.





PM:09:53:13/04/2018