ئەو شوێنە سەربازیانەی سوریا کە بۆردومان کراون

کاتژمێر دوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ  هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حکومەتی سوریا دەستیپێکرد و چەند شوێنێک کەوتونەتە بەر هێرشەکە.

مەڵپەڕی"سوریا الیوم" ئەو شوێنە سەربازیانەی سوریای دیایکردووە کە بەرەبایانی ئەمڕۆ بۆردوومان کراون و ئەمانەی لای خوارەوەن:

پاسەوانی کۆماری لیوای 105ی دیمەشق
بنکەی بەرگری ئاسمانی لە (جبل قاسيون)
فڕۆکەخانەی (المزة)ی سەربازی لە دیمەشق
لێکۆڵینەوەی سەربازی (جمرايا) لە ڕیفی دیمەشق
لیوای 41ی هێزی تایبەتی دیمەشق
ناوچەی سەربازی نزیک رحیبە (القلمون الشرقي) لەڕیفی دیمەشق
بنکەکانی نزیک ناوچەی  (الكسوة) لە ریفی دیمەشق
هاوکات بۆردومانەکە ناوەندی لێکۆلینەوەی زانستی لەریفی حەمما کردۆتە ئامانج

هەروەها فڕۆکەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی بۆردومان کراوە و بەگوێرەی سەرچاوە ڕوسیەکانیش لەکۆی 103 موشەک کە ئاڕاستەی بنکە سەربازیەکانی سوریا کراون 71 موشەکیان خراونەتە خوارەوە.



AM:11:48:14/04/2018