دوایین زانیاری لەبارەی موچەی کەم ئەندامانەوە ئاشکرادەکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش لە بارەی زیادکردنی مووچەکانیانەوە ڕوونکردنەوە دەدات.
ئارام حاتەم، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند "بۆ مووچەی کەم ئەندامان هەوڵ هەیە بێ پاشەکەوت بدرێن".
ههروهها وتیشی "لیستی مووچەی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بە سیستەمی کۆن ئامادە کراوە بە 90 هەزار دینار، بهڵام مووچهكه دەکەینە 150 هەزار دینار".
ئهوهشى ڕوون كردهوه، كه رۆژی یەکشەمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆدبنەوە، وتیشی "لیستی مووچەکان بە 150هەزار دیناری ڕادهستى وهزارهتى دارایی دهكهین، ئەگەر ڕازی ببن، ئهوا مووچه بهو شێوهیه دابهش دهكرێـت".
وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە ڕۆژی سێ شەمە 17ی نیسانی 2018 مووچەی کەم ئەندامان دابەش دەکرێت.