هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێك بڵاودەکاتەوە و دەڵێت قەوارەو كاندیدەكان ریكلامیان بە بەهێماكانی هاتوچۆو ترافیكەكاندا هەڵواسیوەو سەرپێچییەكانمان تۆمار كردوە.


دەقی راگەیەنراوەكە بخوێننەرەوە...


ئەمڕۆ كەیەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو بۆ پەرلەمانی عیراق لەشاری هەولێر كۆمەڵێك سەرپێچی لەرێنماییەكانی كۆمسیۆن و لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر لەلایەن كۆمەڵێك بەربژێر ولیست و قەوارە ئەنجامدران ئەویش بەهەڵواسینی وێنەی كاندیدەكان بە بەهێماكانی هاتوچۆ ترافیك لایتەكان .

ئێمە وەكو هاتوچۆی هەولێر هەندێك لەم سەرپێچیمان بەدۆكیۆمینت تۆماركردوەو وێنەمان گرتوون و هەندێكیمان لابردوە و پەنامان نەبردوە بۆ سكاڵاتۆماركردن و ئاگاداركردنەوەی كۆمسیۆن بۆ سزادانی ئەم كاندیدانە .

بەڵام بەدووبارە بوونەوەی ئەم سەرپیچیە ئێمە بەمافی خۆمان دەزانین كەلەدوای لابردنی سەرپێچیەكان هەموو رێكارە یاساییەكانیش بگرینەبەر بۆسزادانی سەرپێچیكاران.

بۆیەلێرەوە داوا لەسەرجەم لیست وقەوارەكان وكاندیدەكان دەكەین كەوا خۆیان بەدووربگرن لەهەڵواسینی وێنەو لۆگۆ بەهێماكانی هاتوچۆ وەبەهیچ شێوەیەك نابێت بشاردرینەوە، چونكە هێماكان زمانی هاتوچۆن و بە ونبون و دیارنەمانی ئەم هێمایانە ئەگەری كەوتنەوەی روداوەكان زیاتر دەبێت، هەروەها بۆئەوەی رویەكی گەشی بانگەشەی هەڵبژاردن نیشانبدەن لەهەرێمی كوردستان

بەهیوای پابەندبونی هەموو لایەك.



AM:12:35:16/04/2018