هاتوچۆی هەولێر ژمارەیەک لیست و کاندید ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر بەردەوام بن لەسەر پێشێلکاری رێنوماییەکانی هاتوچۆ سکاڵا لە دژیان بەرزدەکرێتەوە.
هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" لە یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنەوە بۆ په‌رله‌مانی عێراق له شاری هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی له ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك کاندید و لیست و قه‌واره‌کانەوە ئه‌نجامدراون ئه‌ویش به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كاندیده‌كان بوو به هێماكانی هاتووچۆ و ترافیك لایته‌كانەوە".
هاوتوچۆ ڕاشیدەگەیەنن " هەندێك له‌و سه‌رپێچییانه‌ی به دۆكیۆمێنت تۆماركردووه و وێنەیانگرتون و هه‌ندێكیان لابردووه، بەڵام پەنامان نه‌بردووه بۆ سكاڵا تۆماركردن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بۆ سزادانی ئه‌و كاندیدانه".
هاتوچۆی هەولێر هۆشداری ئەوە دەدات، به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچییانه به مافی خۆیانی ده‌زانن كه له‌دوای لابردنی سه‌رپێچییه‌كان هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانیش بگرنه‌به‌ر بۆ سزادانی سه‌رپێچیكاران.
هەروەها داواش له سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره و كاندیده‌كان ده‌كه‌ن كه‌وا خۆیان به‌دووربگرن له هه‌ڵواسینی وێنه و لۆگۆ به هێماكانی هاتووچۆ به هەموو شێوەیەک.
لەرۆژی ١٥ی نیسانەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن لە کوردستان دەستیپێکردووەو ٥٠٣ کاندید لەسەر ٤٦ کورسی پەرلەمانی عێراق کێبەركی دەکەن.