زیدان باسی رووبەڕووبونەوەی بیلباو دەکات


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو کرد کە رۆژی یەکشەممە لە هەفتەی ٣٣ی خولی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.

زیدان سەرەتا باسی یانەی بیلباو کردوو رایگەیاند ئەوان تیپێکی زۆر باشن ،ئێستا شایەنی ئەو پلەیە نین کە تێیدا دەبینرێن،بۆیە دڵنیام بەیانی بۆ بردنەوە دێنە یاریگای ئێمە.

زیدان رەتیشی کردەوە یانەکەی گرێبەست لەگەڵ هیچ گۆلچیەک بکات و وتی، ئێمە گۆڵچی باشمان هەیە، راستە کیپای گۆڵچیەکەی بیلباو بەتوانایە بەڵام ئێمە گرێبەستی لەگەڵ ناکەین.

لەسەر پێکانی ڤیدالی یاریزانی بایرن میونخ، وتی من زۆر نیگەرانم و ئەو توشی پێکان بووە، بەڵام یانەی بایرن میونخ یاریزانی بە توانای هەیەو دەتوانێت شوینی پڕبکاتەوە.



PM:07:52:17/04/2018