وەزارەتی دارایی بڕیار لەسەر پێدانی مووچەی پێشمەرگە دەدات

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند" لیستی مووچەی پێشمەرگە ئامادە کراوەو بڕیاری دابەشکردنی چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی داراییە". 
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەم مانگەش مووچەی پێشمەرگە وەک مانگەکانی پێشوو بە هەمان رێژەی پاشەکەوتەوە دابەشدەکرێت".

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەی خستە روو کە لیستی مووچەیان ئامادەکردوە و چاوەڕێی وەزارەتی دارایین بڕیاری خەرجکردنی پارە بدات تا ئەوەی مووچەکە دابەشبکرێت.

یاوەر وتیشی "تائێستا وەزارەتی دارایی ئاگاداری نەکردوینەتەوە کە سیستمی نوێی پاشەکەوت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دیاریکرابێت، بۆیە بە هەمان سیستمی پێشووی پاشەکەوتی مووچە لیستمان ئامادەکردوە".

ئەوەشی ئاشکرا کرد، پێشبینی دەکەین لەسەرەتای هەفتەی ئایندە مووچەکە دابەشبکرێ.



PM:09:15:18/04/2018