نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌به‌رزی مانه‌وه، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوت لە سەرو 74 دۆلارەوە ماماڵەی پێوەدەکرێت.
بەیانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 74 دۆلار و 6 سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا، هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا بە 68 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانی دوێنێ هەینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 73 دۆلار و 93 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هەروەها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 68 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:09:59:21/04/2018