دادگای روسیا سزای زیاتر لە١٥ زیندانیکردنی ساڵی بەسەر ژن و مێردێکیدا سەپاند، کە هەستاون بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەرکچە تەمەن ١٢ساڵانەکەیان.
بەپێی هەواڵێک کەلەماڵپەڕی "فوشیا" بڵاوکراوەتەوە، ماوەی چەند رۆژێکە ژن و مێردێکی روسی لەلایەن پۆلسیی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون، کە بۆ ماوەی چوار مانگ ده‌ستدرێژی سێکسییان کردوەتە سه‌ر كچه‌كه‌یان کە تەمەنی لە ١٢ساڵ تێپەڕی نەکردووە.
روداوەکە لە نێوان مانگی ١١ی ٢٠١٦ بۆ مانگی ٣ی ٢٠١٧ لە شاری "فولگوگراد" لە وڵاتی روسیا رویداوە، کە لەوکاتەدا کچەکە تەمەنی ١٢ ساڵان بووەو لەترسی دایک و باوکی ئەوکارەی بۆ کەس ئاشکرا نەکردووە.
لەکاتی دادگایی کردنەکەیاندا، ئەو دایک و باوکە، لەبەردەم دادوەر دان بە تاوانەکەیاندا دەنێن و هۆکاری ئەو کارەشیان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە له‌پێناو داهاتووی كچه‌كه‌یان ئه‌ە كاره‌یان كردووه، تاوەکو له
ته‌مه‌نی ههرزەكاری و پێگه‌یشتندا كێشه‌ی بۆ دروست
نه‌بێت و شاره‌زایی پەیدا بکات، بۆ ئەوەش رۆژانە له‌گه‌ڵ سه‌رجێیكردنی خۆیاندا ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر.
بەوتەی دایکی کچەکە کە لەبەردەم دادوەر خستوویەتییە روو، "پێیان باشبووە لەبری کەسێکی بێگانە بۆماوەێ چەند ساڵێک خۆیان ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر كچه‌كه‌یان".
لە کۆتایی دا دادگا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئۆلگای دایك بۆ ماوەی ١٥ساڵ و دیمیتری باوك بۆماوەی ١٧ساڵ و هاوکات لێسەندنەوەی مافی بەخێوکردنی کچەکەیا و بەخشینی نە ڕێكخراوێكی باوه‌ڕ پێكراوی روسی.