ئەردۆغان ژمارەی سەربازە كوژراوەكان لە شەڕی عەفریندا ئاشكرادەكات

ئەردۆغان ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی سوپاكەی لەكاتی هێرشەكەی سەر عەفریندا ئاشكرادەكات و ڕایگەیاندووە، "سوپای توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانمان سەدان سەربازیان لە ئۆپراسیۆنی عەفریندا لێكوژراوە".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بە تەلەفزیۆنی "ئێن تی ڤی" ڕاگەیاندووە، لە ماوەی دوو مانگی ئوپراسیۆنی عەفریندا سوپای توركیا زیاتر لە ٥٦ سەربازی لێ كوژراوە و سەدان چەكداری گروپە هاوپەیمانەكانیشی كوژراون.

ڕۆژی ١٨ی ئازاری ئەمساڵ، سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی دوای نزیكەی دوو مانگ لە هێرش عەفرینیان داگیر كرد و بەهۆیەوە نزیكەی ٢٥٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر ٦٠٠ هاوڵاتیش برنیداربوون و زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هاوڵاتی كورد ماڵ و حاڵی خۆیان لە عەفرین بەجێهێشت و ئاوارە بوون.

لە ئێستاشدا میدیا سورییەكان باس لەوە دەكەن توركیا دەیەوێت گروپە ئۆپۆزسیۆنەكانی غوتە لە ناوچەی عەفرین جێگیربكات.



AM:09:34:22/04/2018