نەوید زەردی لەگەڵ دڵنیا رەزازی دەرکەوت

هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان "نەوید زەردی"، لەگەڵ خانمی دەنگخۆش و شۆخوشەنگی رۆژهەڵاتی کوردستان، "دڵنیا رەزازی" دەرکەوت.

"نەوید زەردی"، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەندوێنەیەکی لەگەڵ هونەرمەند "دڵنیا رەزازی" کچی هونەرمەندی ناوداری کورد "ناسری رەزازی"، بڵاوکردوەتەوە.

لە ژێر وێنەکاندا "نەوید زەردی" نوسیویەتی، ئێوارایەتی زۆر تایبەت لەگەڵ هەریەک لە دڵنیا رەزازی و کاردۆ رەزازی لە شاری ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید.

نەوید زەردی، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەریی کردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە، بەشێک لە کلیپەکانی لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بینەرێکی زۆریان ھەیە. 

هەروەها دڵنیا رەزازی، دڵنیا لە بنچینەدا لە دایکبووی رۆژهەڵاتی کوردستانە و کچ هەردوو گەورە هونەرمەندی کورد ناسری رەزازیی و مەرزێ رەزازین و خاوەنی چەند کلیپێکە.




PM:04:55:24/04/2018