شانۆ وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو،  وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە.

شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە و وەک هەوادارانی دەڵێن "سەرنجڕاکێش" دەرکەوتووە و زۆرینەی هەوادارانی بە زۆر جوان ناوی دەبەن.

شانۆ لەسەر وێنەکە نوسیویەتی: ڕێزی هەموو بۆچوونێک دەگرم .. تەنها بۆچوونە "گەمژەکان " نەبێت.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێکە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.



PM:04:44:25/04/2018