د.فەرهاد پیرباڵ نزیکەی دوو مانگە زیندانە

نوسەرو هونەرمەندی ناسراوی کوردستان نزیکەی دوو مانگە لە بەندیخانە زیندانەو تا ئێستا ئازاد نەکراوە، پۆلیسی هەولێر رەتیدەکاتەوە لە زیندانی تاکە کەسیدا بێت، بەڵام لە ژوورێکی تایبەتدا بەمەبەستی چارەسەری چاودێری دەکرێت.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، به‌كه‌ناڵی‌ ئێن ئاڕ تی، ڕاگەیاندووه‌، "هەواڵی ڕاگرتنی فەرهاد پیرباڵ لەژوری تاکەکەسیدا لەزیندان دورە لەڕاستییەوەو هیچ بنەمایەکی نییە”.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و، "فەرهاد پیرباڵ لەژورێکی تایبەتیدا چاودێری دەکرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی باری دەرونی‌و جەستەیی لەناو زینداندا ماوەتەوەو بنەماڵەکەشی لەو بابەتە ئاگادارە”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووه‌ كه‌ بارودۆخی تەندروستی فەرهاد پیرباڵ لەئێستادا باشتربووەو بەرەو باشتربون دەڕوات.

 عەبدولخالق تەلعەت جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ لەسەر داوای بنەماڵەكه‌ی‌، فەرهاد پیرباڵ لەژورێکدا دانراوە، پزیشکی دەرونی بۆ دابینکراوە بەمەبەستی ئەوەی لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی بکات بۆئەوەی جارێکیتر بێتەوە ناو کۆمەڵگاو بگەڕێتەوە سەرکارەکەی.
ماوەی نزیکەی دوو مانگە د. فەرهاد پیرباڵ بەپێی مادەی  ٢٢٦ ی یاسای سزادانی عێراقی لە بەندیخانە لەهەولێر دەستبەسەرە.



PM:05:53:26/04/2018