نامەیەکی دەستنوسی فەرهاد پیرباڵ بلاودەبێتەوە کە داوای بینینی بنەماڵەکەی دەکات

نامەیەکی دەستنوسی فەرهاد پیرباڵ بڵاودەبێتەوە کە تیایدا داوای بینینی بنەماڵەکەی دەکات و بەڵێنیش دەدات لەبەرامبەر جێبەجیکردنی ئەو داوایەیدا ئامادەی هەرجۆرە بڕیارێکە کە بەسەریدا بسەپێندرێت.

لە نامەکەدا پیرباڵ داوا لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەکات، کە ڕێگەی بدەن بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆببێتەوەو ئاماژ بەوەدەکات " بۆیەکەمینجار لە ژیانمدا تەنیا ١٥ خولەک پێکەوە گوێم لێ بگرن." 

پیرباڵ ئەوەشئ نوسیوە،"ئەوان هەر بڕیارێکیان لەسەر من دەرکرد، بەڵێن بێت بەقسەیان دەکەم، ئەگەر من شێتبم یان مودمین، یان نەخۆشیی دەروونیی، سزاکەم هەرچی بێت من قبوڵمە".

بڵاوبوونەوەی ئەو نامەیە لەکاتێکدایە، نزیکەی دوومانگە نوسەرو هونەرمەندی ناسراوی کوردستان "فەرهاد پیرباڵ"  بەپێی مادەی  ٢٢٦ ی یاسای سزادانی عێراقی لە بەندیخانە زیندانی کراوەو تا ئێستا ئازاد نەکراوە، هەروەها  پۆلیسی هەولێریش رەتیدەکاتەوە لە زیندانی تاکە کەسیدا بێت و دەڵێت،" لە ژوورێکی تایبەتدایە، بەمەبەستی چارەسەری چاودێری".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 
عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر،رەتیکردەوە کە فەرهاد پیرباڵ، لە لەژوری تاکەکەسیدا لەزیندان دانرابێت و رایگەیاند،" لەسەر داوای بنەماڵەكه‌ی‌، پیرباڵ لەژورێکدا دانراوە، پزیشکی دەرونی بۆ دابینکراوە بەمەبەستی ئەوەی لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی بکات بۆئەوەی جارێکیتر بێتەوە ناو کۆمەڵگاو بگەڕێتەوە سەرکارەکەی.

فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر، مامۆستا و هونەرمەندی ناسراوی کوردستان، لە ساڵی ١٩٦١ لە ھەولێر لە دایکبووە و لە ١٩٨٤ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٨٤ چووەتە ڕیزی یەکێتی نوسەرانی شاخەوە، ھەر لە ناو یەکێتی نووسەرانی شاخیش یەکەمین کتێبی چاپ کردووە کە شانۆنامەیەکە بە ناونیشانی "ماڵئاوایی وڵاتەکەم"، هەروەها چەند وڵاتێکی ئەوروپاش گەراوەو لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٩٤ پاش دوای تەواوکردنی دوکتۆراکەی لە زانکۆی سۆربۆن، لە بواری "مێژووی ئەدەبی نوێی کوردی"دا گەڕاوەتەوە کوردستان و لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزراوە.






PM:10:26:26/04/2018