حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی راگەیاند

حکومەتى هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە، پشووی فەرمییە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم.

سەفین دزەیی وتەبێژى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، سبەینێ سێشەممە لەسەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی.

لەبارەی ئەوەی ئایا کە پشوەکە پەروەردەو خوێندنی باڵا دەگرێتەوە وتەبێژەکەی حکومەت ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەهۆی ئەزموونەكانەوە رێنمایی تایبەتی خۆیان هەیە".

بەپێی ساڵنامەی پشووەکانی حکومەتی هەرێم،١ی ئایاری هەموو ساڵێک بەبۆنی رۆژی کرێکارانی جیهانییەوە پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگا حکومییەکان.


PM:12:25:30/04/2018