ئەکتەرو کچە شاعیری دیار کاردینا سپی لە گەرتەیەکی ڤیدیدۆیدا بەشێوەیەکی رۆمانسی دەردەکەوێت.
کاردینا سپی لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەسەر جۆلانەیەکەوە لەگەڵ گۆرانییەکی میکائیلدا بە نازەوە دەردەکەوێت.
جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستی به كاری ده‌رهێنان كردووه و كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات له مانگی ڕابردوودا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
ئەو خانمە ئەکتەرە پێشتر سه‌باره‌ت مه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری وتبووی " هیچ مه‌رجێكم نییه، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه لێم تێ بگات و رێز له كاره‌كانم بگرێت و پشتگیرم بكات بۆ كاری زیاتر و رێز له هونه‌ره‌كه‌م بگرێت".
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
کاردیناسپی ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی له ئێستادا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری هه‌یه، ناوبراو ده‌ڵێت: "نه‌خێر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم نییه، به‌ڵام هه‌میشه هیوای ئه‌وه‌م خواستووه منیش سوارچاكی خه‌ونه‌كانم بدۆزمه‌وه".
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.