" سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵدەوەشێتەوە"

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وكاروباری ئاینیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە ،حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵدەوشێنێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە " پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف بەوەكالەت لەگەڵ ژمارەیەك لەمامۆستایانی ئاینی شاری هەولێر كۆبوەوە ،لەكۆبونەوەكەدا وەزیری ئەوقاف بە وەكالەت مامۆستایانی لەوە دڵنیاكردوەتەوە ،كەحكومەتی هەرێم سەرەڕای هەمواركردنی سیستمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران ،لە ئایندەدا ئەو سیستمە هەڵدەوشێنێتەوەو تەواوی موچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەكەوت خەرج دەكات".

تا ئێستا نەزانراوە ئەو زانیاریانەی وەزارەتی ئەوقاف ئاشکرای کردووە بەشێکە لەهەڵمەتی هەڵبژاردن، یان بڕیارێکی جدیەو لەئایندەیەکی نزیکدا سیستەمی پاشکەوتی مووجە هەڵدەوەشێتەوە.

لەمانگی شوباتی ساڵی 2016 حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمێكی نوێی دابەشكردنی موچەی پەیڕەو كرد بەشێوەیەك كە رێژەیەك لەموچە فەرمانبەرانی پاشەكەوت كرد كە رێژەكە لەنێوان 15% بۆ 75% بوو ، پاشان لە مانگی ئازاری رابردوو ئەو سیستمەی هەموار كردەوەو رێژەكەی كەمكردەوە بۆ 10% تا 30%



PM:09:44:06/05/2018