پڕۆسەیەکی تەعریبی گەورە لە عفرین بەڕێوە دەچێت

لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعرینکردنی شاری عفرین ئەمڕۆ وەجبەی یەکەمی چەکدارە ئیسلامییەکان کە ٤٢ پاسە لە غوتەوە گواستراونەتەوە بۆ شاری عفرین.

میدیاکانی نزیک یەپەگە بلآویان کردەوە کە ئەمڕۆ ٤٢ پاسی پڕ لە چەکداری ئیسلامی و خێزانەکانیان گواستراونەوە بۆ شاری عفرین.

گواستنەوەی ئەو چەکدارانە لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی پێشوەختەی نێوان دەزگای سیخوڕی نێوان هەر سێ ولآتی تورکیاو روسیا و سوریا بووە، ئەو پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، تا بەتەواوی باری دیموگرافی شارەکە دەگۆڕدرێت.

دوای دوو مانگ لە شەڕێکی قورسی نێوان چەکدارە ئیسلامییەکان بەپاڵپشتی تورکیا بۆ سەر شاری عفرین، شارەکە کۆنترۆڵکراو هێزەکانی یەپەگە لە شارەکە وەدەرنران و لەو رۆژەوە پرۆسەی تەعریب دەستی پێکردووەو ئەمڕۆ گەورەترین پرۆسە ئەنجامدرا.



PM:02:50:07/05/2018