خاڵە سنوریەکانی نێوان هەرێم و ئێران دادەخرێن

کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند " لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ١٢ ی ئایار ئەنجام دەدرێت، سەرجەم خاڵە سنوریەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئێران دادەخرێن".

لە ڕاگەیەندراوێكدا باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەشی عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاویکردۆتەوە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ڕۆژی ١٢ی ئایار هەموو مەرزە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق داخراو دەبن ئەوەش بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، "لە كاتژمێر ١٢ی شەوی ڕۆژی ١١ی ئایارەوە تاوەكو كاتژمێر ١٢ی شەوی ١٢ی ئایار هەموو مەرزە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق داخراو دەبن و هاووڵاتییان و گەشتیاران ناتوانن لەو ڕۆژەدا سەفەر بكەن".

کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ڕۆژی ١٢ی ئایار هەموو فەرمانگە دەوڵەتییەكانی عێراق پشوو دەبن و داوا لە هاووڵاتییانیش كراوە سەفەرەكانیان لەو ڕۆژەدا یان دوابخەن یان پێشیبخەن چونكە لەو ڕۆژەدا بە هیچ شێوەیەک هاتوچۆ لە سنوورە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و عێراق ناكرێت.

رۆژی ١٢ ی ئایار کە شەممەی داهاتوو دەکات ٢٤ ملیۆن دەنگدەری عێراقی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن.



PM:06:41:07/05/2018