بزانە سنور ئالانی کێی خۆشدەوێت

خانمە میدیاکار و شاعیر سنور ئالانی بە جیاواز دەردەکەوێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کێی خۆشدەوێت.

سنور ئالانی خانمە میدیاکار و شاعیر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ وێنەیەکی نوێی خۆیدا کە جیاوازە لە وێنەکانی تری، نووسیوویەتی " تۆ رۆیشتی و ‎من بە خۆشی رۆیشتنی تۆوە، ‎هەموو ئەوانەم خۆشدەوێن لە دڵدا جێیان نابێتەوە و ‎دەڕۆن". بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ناوی کەس بکات.

سنور ئالانی سەرەتا وەك شاعیر دەركەوتووە دواتر دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە، لە چەند فیلم و درامایەكیشدا وەك ئەكتەر بەشداری كردووە، سنور ئالانی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەو هاوسەرەکەی سەرتیپ بەختیارەو ماوەی چەند ساڵێكە ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێناوە و، لەئێستاشدا پێكەوە بێژەرەی هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.



PM:08:18:10/05/2018