دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرانەوە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.

کاتژمێر ٧ى بەیانى ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان، چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان تا نوێنەری خۆیان بۆ چوار ساڵی داهاتووی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێرن 

لەم هەڵبژاردنەدا، نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٣٣٣ هەزاریان دەنگدەری نوێن. لە هەرێمی کوردستانیش، سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش نزیکەى ٤٠٠ هەزار کەسیان  بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگبدەن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوش دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق  ٩٣٤ هەزار و ٦٣٩ کەس بوو و، نزیکەی ٩٠٠ هەزار عێراقیش لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەبوو کەلە ٢١ وڵات دەنگیان داوە.

لە دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەكەش لەكاتژمێر ٦ی ئێوارە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، رێژەی بەشداریكردن لەو پرۆسەیە ٧٨.٧٤% بووە.






AM:05:08:12/05/2018