ساز ئاسۆ بە چەند وێنەیەکی نوێ هەرایەکی زۆر دەنێتەوە

خانمە پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو"ساز ئاسۆ"، چەند وێنەیەکی نوێی سەرنجڕاکێشی خۆی ناو باخچەیەک گوڵدا بڵاوکردەوە.

"ساز ئاسۆ" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی تایبەتی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت و  هەوادارانی بە "جوان" ناوی دەبەن.

ئەو خانمە بێژەرە، لە ژێر وێنەکاندا نوسیویەتی،"خۆتان دەزانن کە چەند حەزم لە گوڵە، ئەم باخەش یەکێکە لە جوانترین شوێنەکان کە بینیبێتم".

ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.

PM:03:26:15/05/2018