وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە فەرمی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەڕێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەێنی چوارشەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە و ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٧ی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سبەینێ چوار شەممە١٦-٥-٢٠١٨ تەواوکاری مانگی شەعبانە.

لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشدا، "رۆژی پێنج شەممە  کە دەکاتە ١٧-٥-٢٠١٨، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە".




PM:07:20:15/05/2018