سەرۆکى گروپی کۆمپانیاکانى ئێڵ جی، کە بە چوارەم گه‌وره كۆمپانیاى كۆریای باشور ناسراوە، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسەکانی كۆریاى باشور بڵاویانكردوه‌ته‌وه،
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە "كو بون م‌و"، سه‌رۆكى گروپى كۆمپانیاكانى "ئێڵ جی"
دوای مانەوەی هەفتەیەک لە نەخۆشخانە، کۆچی دوایی کردووە.
"کو بون م‌و" ماوەیەک لەمەوبەر نەخۆشکەوت و نەشتەرگەری مێشکی بۆ ئەنجامدرا، بەڵام ڕەتیکردەوە ئەو چارەسەرانە وەربگرێت کە لە ژیاندا دەیهێڵێتەوە.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووش گروپى كۆمپانیاكانى "ئێڵ جی" رایگه‌یاند، "كو بون م‌و"ی سەرۆکیان نه‌خۆشه و به‌نیازه كوڕه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌بردنى كۆمپانیاكان، وه‌ك جێگیرى ده‌ستنیشان بكات.
كو بون م‌و، سه‌رۆكى کۆمپانیای "ئێڵ جی" بووە، کە بە چواره‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیا دادەنرێت له كۆریاى باشور و، پێک دێت له گروپێك كۆمپانیا و له بواره‌كانى ئه‌لیكترۆنیات و پترۆكیمیایی کاردەکات،کەلە ساڵی ١٩٤٧ له‌لایه‌ن كو ئین هۆى باپیرى دامه‌زرا و لە ساڵى ١٩٩٥ناوبراو چووه شوێنى باوكى و به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیاكه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
لە ماوەى سەرۆکایەتییەکەى ئەودا ڕێژەى قازانجی کۆمپانیاکە زۆر زیادیکردووە، بە شێوەیەک سەرمایەکەى لە ئێستادا زیاتر لە ١٤٨ ملیار دۆلارە لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٩٤ سەرمایەکەى تەنها ٢٠ ملیار دۆلاربووە.
ئا/ شادمان سەباح