جوڵانەوەى نەوەى نوێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات ئێوارەى ئەمڕۆ کاتژمێر چوار "چەند فەزیحەیەکى گەورەى هەڵبژاردن بۆ میدیاکان دەخەنەڕوو".
ئەوەشی خستۆتەڕوو چەندین بەڵگە لەسەر پسوڵەکان و دەنگى ڕاستەقینەى ناو سندوقەکان و ژمارەى ئەو فلاش و میمۆریانەى نەگەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا ئاشکرادەکەن.
لە پاش هەڵبژاردنەکەى ١٢ ى ئایارەوە ژمارەیەک لایەنى سیاسى بڵاویانکردەوە کە سیستمى دەنگدان هاککراوەو دەستکارى دەنگەکان کراوە، هاوکات ئەو لایەنە سیاسیانە هەڕەشەى بایکۆتى پرۆسەى سیاسى دەکەن لە عێراقدا.