ژمارەیەک ژن بەبێ کۆتا بوون بە ئەندام پەرلەمان

لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاردا ٢٠ ژنە کاندید دەنگی تەواویان هێناو بەبێ کۆتا بوونە ئەندام پەرلەمان.
 
رۆژنامه‌نوس، یاسین ته‌ها، له‌ بابه‌تێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كاندیدانی ژن بون به‌ پارله‌مانتار به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ سیسته‌می كۆتا هه‌بێت.
 
رونیشكرده‌وه‌: پارێزگا كوردیه‌كان له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ن كه‌ ژنان تیایاندا بون به‌ پارله‌مانتار به‌بێ كۆتا كه‌ تێكڕا 10 پارله‌مانتاری ژن به‌ بێ كۆتا بون به‌ پارله‌مانتار.
 
دەشڵێت" هه‌ڵبژاردنی پێشو رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌بێ كۆتا بون به‌ پارله‌مانتار 11 كه‌س بون، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رز بوه‌ته‌وه‌ بۆ 20 ژن".
 
ورده‌كاری ژماره‌ی ژنه‌ پارله‌مانتاره‌كان و ناوه‌كانیشی به‌مشێوه‌یه‌ خستنه‌ رو:
 
1- پارێزگای زیقار، 3 ژن بون به‌ پارله‌مانتار (هه‌یفا ئه‌مین/ سائرون، زه‌ینه‌ب وه‌حید/ ده‌وڵه‌تی یاسا، عه‌لا عه‌وده‌/ نه‌سر).
 
2- كه‌ربه‌لا، 1 ژن بوه‌ به‌ پارله‌مانتار (مه‌نال حه‌مید/ نه‌سر)
 
3-بابل، 2 ژن بون به‌ پارله‌مانتار (مه‌نال وه‌هاب/ فه‌تح، نه‌وره‌س كامل/ سائرون)
 
4-اربیل، 2 ژن بون به‌ پارله‌مانتار (هه‌دار زیر و میاده‌ محه‌مه‌د/ پارتی).
 
5- دهۆك، 3 ژن بون به‌ پارله‌مانتار (ڤیان سه‌بری، وه‌سفیه‌ محه‌مه‌د و دالیا فه‌رهاد/ پارتی).
 
6-سلێمانی، 3 ژن بون به‌ پارله‌مانتار (جوان ئیحسان، بڵێسه‌ عبدالجبار، ئاره‌زو مه‌حمود/ یه‌كێتی)
 
7-كه‌ركوك، 2 ژن بون به‌ پارله‌مانتار( ئه‌ڵماس فازڵ، دیلان غه‌فور/ یه‌كێتی)
 
8 - به‌غداد،  3 ژن بون به‌ پارله‌مانتار (ماجده‌ عه‌بدولله‌تیف و ئه‌نعام مه‌زیه‌د/سائرون، عالیه‌ نسه‌یف/ بغداد)
 
9- موسه‌نا  1 ژن بوه‌ به‌ پارله‌مانتار (ئه‌شواق كه‌ریم/ فه‌تح)
 
10- میسان 1 ژن بوه‌ به‌ پارله‌مانتار (سوهام ئه‌لعوقه‌یلی/ نه‌سر)
 
 



AM:01:58:23/05/2018