هۆشیار عەبدوڵا: بۆ گۆڕان کاتی بەخۆداچونەوەیە

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق داوای کۆتایی پێهێنانی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی دەکات و دەڵێت "بۆ گۆڕان کاتی بەخۆداچونەوەیە".

هۆشیار عەبدوڵا لە ڕێگەی فەیسبوکی خۆیەوە ڕایگەیاند "هیچ پاساوێک لەبەردەم جڤاتی نیشتیمانیدا نەماوە تا لە کۆبوونەوەی داهاتوویدا بە یەکجاری ئیتیفاقی گۆڕان و یەکێتی کۆتایی پێنەهێنێت".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت "بۆ گۆڕان کاتی بەخۆداچوونەوە و یەکلاکردنەوە".

پێشتر گۆڕان بڕیاری هەڵپەساردنی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتیدا و لەدوای هەڵبژارنی 12ی ئەم مانگەشەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی دروسبوو.



PM:03:51:24/05/2018