ڤیدیۆ..لە سەر رۆژگرتن لە کەمپێکی یۆنانی شەڕ لە نێوان لاوانی کورد و عەرەب‌ روودەدات

لە کەمپی مۆریا لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنانی شەڕێکی قورس لەنێوان لاوانی کورد و لاوانی نەتەوەکانی تری عەرەب و ئەفغانیدا روودەدات و بەدەیان لاو بەسەختی بریندار دەبن.

لە ڤیدیۆیەکدا کە دەست سپی کەوتووە دوێنێ هەینی ٢٥ ی ئایار لە یۆنان ل کەمپی مۆریا شەڕێکی قورس بە تێلا و بۆری و چەقۆ و بەرد لەنێوان دەیان لاوی کورد لەگەڵ ئەفغانی و عەرەبی سوریا و عێراقی و جەزائیری و پاکستان و ئەفغانیدا روودەدات.

شەڕەکە کە لەسەر رۆژوو گرتن بووە، سەرەتا گەنجە عەرەبەکان پەلاماری گەنجە کوردەکانیان داوەو شەڕ دروستبووەو بەدەیان کەس لە هەردوولادا بریندار بوون.

وەک هەندێک میدیا باسی دەکات کە کوژراو هەیە، ئەو زانیاریانە دوررن لە راستیەوە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لەلای کوردو نەتەوەکانی تر بەسەختی بریندار بوون.

سەرەتاش بە بیانووی کوردەکان رۆژوو ناگرن، چەند عەرەبێک پەلاماری گەنجانی کوردی رۆژئاوایان داوەو، دواتر شەڕەکە دروستبووە.





PM:03:15:26/05/2018