دادگای باڵای فیدرالی عێراق لەبارەی تانەی هەڵبژاردنەوە بریاریدا

دادگای باڵای فیدرالی ئەو داوایەی رەتكردەوە كە داوا دەكات دادگاكە پابەند نەبێت بە پەسەند نەكردنی ئەنجامەكانی ئەندامێتی پەرلەمان بەهۆی ئەو پێشێلكارییانەی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئایاری 2018 ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی ئاشكرایكرد، دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا سەیری ئەو داوایەی كرد كە لەسەر پیشێلكارییەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەندامێتی پەرلەماندا رویانداوە كە بەرواری (12/5/2018) بەڕێوەچوو كە داواكارەكە داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە كە ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە پەسەند نەكات، بەپێی مادەی (93/حەوتەم) لە دەستور.

وتیشی "دادگا جەختی كردەوە كە دژ و ركابەری كەس نییە، بە ركابەر و دژی كەسیش دانانرێت، لە كاتێكدا ئەو بابەتە تایبەتە بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە، ئەوان خاوەنی بڕیارن لە وەرگرتنی سكاڵاكان یان ناڕەزایەتییەكان لەسەر ئەو پێشێلكارییانەی كە گوایە كراون یان روودەدەن لەكاتی پڕۆسەی هەڵبژاردندا، بڕیارەكانیشی تانەیان لێدەدرێت، لەبەردەم لایەنێكی دادوەریدا كە دەستەی دادوەرییە لە دادگای پیاچوونەوەی فیدراڵی".

وتەبێژەكەی دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژە بۆئەوەش دەكات، دادگا بەپێی مادەی (4) لە یاسای مورافەعاتی شارستانی ژمارە (83)ی ساڵی 19 دەبێت و مەرجە سكاڵا لێكراو لایەنێك بێت بڕیاردانیش لە بابەتی ناكۆكییەكە لەبەرژەوەندی داواكاران بێت، لە كاتێكدا سكاڵا لەسەركراو مافی بڕیاردانی نییە لەسەر واقیعێك كە لەداواكەدا هاتووە، چونكە ئەو واقیعە لەلای ئەوەوە دەرنەچووە، ئەگەر سەلمێنرا، بەڵكو دەركردنی دەدرێتە پاڵ ئەوەی دراوەتەپاڵی.

رونیشكردوەتەوە، دادگا بڕیاریدا ئەو داوایە رەتبكاتەوە، بەپشتبەستن بە ئەحكامەكانی مادەكانی (3 و 1/80) لە یاسای مورافەعاتی شارستانی كە لەسەرەوە باسكراوە.



PM:02:21:27/05/2018