سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم سوێندی یاسایی دەخوات

به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ژماره‌ 24 له‌ به‌رواری 11/4/2018 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاڵاوتنی ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی، ناوبراو کرایە سەرۆکی داواکاری گشتی ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد.

حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌ 10 ـ شانزه‌هه‌م له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ 1 بۆ ساڵی 2015 و به‌ پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ 1 ـ چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی به‌ڕێز حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی".

مەراسیمی وەرگرتنی ئەو پۆستە پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/5/2018 به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و، حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا حاكم ئازاد حسێن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران سوێندی یاسایی خوارد.



PM:05:32:28/05/2018