قائیمقامیەتی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە هەنگوینی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە هەنگویدا گیراوە کە بۆ خواردن شیاو نەبون و بڕێکی زۆر شەکرد لە دروستکردنیدا بەکار هێنراوە.
 
لە راگەیەندراوێكدا ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لەكاتی پشكنینی كۆگاكانی عەمباركردنی خواردەمەنی لەلایەن لیژنە دووی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە و بەهۆی هەبوونی گومانی بەسەرچونیەوە، دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا گیراوە.

وتیشی، ئەو هەنگوینە لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەكراوە، كە بڕەكەی نزیكەی 4 تەنە وبە مەبەستی پشكنین نموونەیەکی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی كرا، بەڵام ئەنجامەكەی بە نەشیاو بۆ خواردن و بەكارهێنان وەڵام دراوەتەوە.

ئازاد نەبی ئەوەشی خستەروو، کە هەنگوینی ساخ لە بازاڕدا بەنرخێكی گران دەفرۆشرێت، بەڵام نرخی هەنگوینە دەست بەسەردا گیراوەكە زۆر هەرزانترە، کە بڕێکی زۆر شەكر لە دروستكردنەكەیدا بەكارهێنراوە.

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەت بە لەناوبردن، تەواوی هەنگوینەکە دەستی بەسەردا گیراوەو لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی یاسا دەكرێتەوە.


PM:02:52:29/05/2018