لەگەڵ زیادبوونی تەمەن مرۆڤەکان زیاتر تووشی لە بیرچونەوەدەبن ئەمەش بەهۆی سەرقاڵیەکانی
ژیان ، توشبوون بەنەخۆشی زەهایمەر، بۆڕێگری کردن لەم حاڵتە و بەهێز بوونی یادگە ئەم
ڕێگایانە بگرە بەر.
ـ بەپێی پێوویست بخەوە: بەپێی لێکۆڵینەوەکان
ئەوانەی بەپێی پێویست دەخەون کەمترتووشی لەبیرچوونەوەدەبن.
ـ مەشقکردن: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کەلەزانکۆیەکی بەریتانیا ئەنجامدراوە ئەوانەی
وەزش دەکەن توانای فێربوونیان زیاتر دەبێت و مێشکیان چالاک دەبێت.
ـ کێشی نۆرماڵ: زیادبوونی کێش هۆکارە بۆتێکچونی ئەنسۆلین و هەوکردن
کەئەمانە کاردەکەنە سەر مێشک و چالاکی کەمدەکەنەوە.
ـ ئەوخۆراکانە بخۆ کە بۆمێشک باشن:
وەک ،چەرەسات، گوێز، ماسی کەئۆمیگا ۳ تێدایە، هەروەها تۆوی کەتان،
پاقلەمەنیەکان، سپێناخ، برۆکلی.
ـ ئەوخواردنانە بخۆ کەدژە هەوکردنن: ئەوخواردنانەی کەدژەهەوکردنن یارمەتی بەهێزبوونی
مێشک و یادگەدەدەن، وەک سەووزە و میووەکان.
ـ خۆت بەدووربگرە لەخواردنەوە کهولیەکان: خواردنەوە کهولیەکان کاریگەری خراپ
دەکەنەسەر مێشک دەبنەهۆی لاوازی یادگە.
ـ دڵننیابە لەوەی ڤیتامین D لەلەشدا کەمنەبێت: لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەخراوەتەڕوو کە کەمی ڤیتامینD لەشدا هۆکارە بۆلاوازبوونی یادگە، تووشبوون بەهەوکردن.
سەرچاوە: Try This Health
و:هە-ف