هۆشیار عەبدوڵا: سەرۆكایەتی كۆمار بە دەست فوئاد مەعسومەوە چوار ساڵە خەوتووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان ڕەخنەی توند ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و  دەڵێت "دامەزراوەی سەرۆكایەتی كۆمار ماوەی چوار ساڵە خەوتوە بە دەست دكتۆر فوئاد مەعسومەوە".

هۆشیار عەبدوڵا لە وەڵامی نوسراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی کردووە دەڵێت "دامەزراوەی سەرۆكایەتی كۆمار ماوەی چوار ساڵە خەوتوە بە دەست دكتۆر فوئاد مەعسومەوە ئەم چەند رۆژە چالاك بوە و كەوتۆتە دژایەتی هەوڵەكانی پەرلەمان بۆ رێگری لەساختەكاری، لەو بارەیەوە رای خۆی وا دەربریوە كە دانیشتنەكەی پەرلەمان دەستوری نییە".

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بەتەنزەوە دەڵێت "لەچوار ساڵی رابردودا سەرۆكی كۆمار جگە لەبروسكەی پرسە و جەژنە پیرۆزە كارێكی تری نەبوە، هەروەها دیارە کە بەڕوونی لایەنگری بەرەی تەزویر دەكات".

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی كۆمار نووسراوێكی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرد و تیایدا هاتبوو "بڕیارەكانی پەرلەمانی "ماوە بەسەرچووی عێراق پێچەوانەی دەستوور و یاسای كۆمسیۆنن".



PM:11:24:30/05/2018